ساڵح موسلیم: ئەگەر دیمەشق سیستمی لامەركەزی ڕەتبكاتەوە، بیر لە بژاردەی دیكە دەكەینەوە
07:48 - 04/09/2025
زەمەن پرێس:
ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا
(پەیەدە) رایدەگەیەنێت، بە كەمتر لە لامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕازی
نابین، ئەگەر دیمەشق سیستمی لامەركەزی ڕەت بكاتەوە، ئەوا بیر لە بژاردەی دیكە
دەكەینەوە.
ساڵح موسلیم، ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی
سووریا (پەیەدە) بە شەرقولئەوسەت ڕایگەیاندووە، جگە لە بەردەوامی گفتوگۆ و
دانووستانەكان لەگەڵ دیمەشق و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی دادپەروەرانە كە ئەركێكی
هەمەلایەنە، بیر لە هیچ شێوازێكی دیكە ناكەینەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بە كەمتر لە لامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان
ڕازی نابین، ئەگەر دیمەشق سیستمی لامەركەزی ڕەت بكاتەوە، ئەوا بیر لە بژاردەی دیكە
دەكەنەوە.
هاوكات پەیەدە لە ڕاگەیێنراوێكدا داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەكان دەكات
كە بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتی و پاراستنی خەڵكی سڤیل، دەستەبەری گەڕانەوەی
ئابڕوومەندانەی ئاوارەكانی عەفرین و ناوچەكانی دیكە بكەن بۆ زێدی خۆیان.