خانەنشینان کەی ئەو 100 هەزار دینارە وەردەگرنەوە؟
06:41 - 04/09/2025
زەمەن پرێس:
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، وەکو وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی
100 هەزار دینارەکەی خانەنشینانی هەرێم نوسراویان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق
کردووە، لە وەڵامدا پێیان راگەیاندوون گێڕانەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی خانەنشینان
لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراقدا نییە و ناشتوانێت بڕیاری لەبارەوە بدات.
بەگوێرەی
زانیارییەکان، دەسەڵاتی گێڕانەوەی 100 هەزار دیناری خانەنشینان لە دەسەڵاتی
سەرۆکوەزیرانی عێراقدایە و بەبێ واژووی سودانی یەک دینار بۆ خانەنشینان نانێردرێت.
24ی
ئۆکتۆبەری 2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 100 هەزار دینار بۆ ئەو
خانەنشینانە زیاد بکات کە مووچەکەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە، دواتر بڕیارەکە
خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە.
لە ساڵی رابردوودا و بۆ ماوەی دوو مانگ
خانەنشینانی هەرێم ئەو 100 هەزار دینارەیان وەرگرت، بەڵام دواتر ئەو 100 هەزار
دینارە لە خانەنشینانی هەرێم بڕدرا.
کەناڵ 8