37 کوردستان

هەموو رۆژێک نزیکەی ١٠٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی «شار»یان کردووە

03:12 - 03/09/2025

زەمەن _ سلێمانی

تەندروستی سلێمانی دەڵێت: مانگی ڕابردوو ٢٧،٥٩٣ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٢٧ هەزار و ٥٩٣ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە ٢٠،٠٦٩نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و ٦،٥٩٣ نەخۆش سەردانی بەشی ئۆ پی دی و ٨٧٠ نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە مانگی ڕابردوو ٥،٥٠٦ نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە ١٨٢٠ نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و ٦٢٤ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و ٧٨٠ نەخۆش لەبەشی هەناوی و ٤٤٤ نەخۆش لەبەشی شكاوی و ٢٨٢ نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ٩١٠ نەشتەرگەری جۆراوجۆر و ١٣٢ نەشتەرگەری قەستەرە و ٩٠ نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و ٢٨ نەشتەگەری بۆ منداڵان کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار ٦٣،٨٦٨ شیكاری تاقیگەیی و ١٤٠٨ هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها ٥٩٢٦ تیشك و ٢٣١ ئیكۆ و ٧٧٥ چارەسەری سروشتی كراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن