66 عیراق

کارەبای نیشتیمانی عێراق کوژایەوە

05:08 - 11/08/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ کارەبای نیشتمانی لە سەرانسەری عێراق کوژایەوە و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٥، دانیال عەبدوڵڵا عەزیز، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای کەرکووک، ڕایگەیاند: "لە کەرکووک و تەواوی عێراق کارەبای نیشتمانی کوژاوەتەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژانەوەکە نازانن و تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".

هاوکات، محەممەد نووری عەبد رەبە، سەرۆکی لیژنەی کارەبا و وزە لە پەرلەمانی عێراق، لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاند، کوژانەوەی تەواوەتیی سیستمی کارەبا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن