مەترسییەکی گەورە لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت
08:45 - 03/08/2025
زەمەن پرێس:
ئەندامێکی پەرلەمانی
عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەرێت حەشدی شەعبی بکرێتە سوپایەکی هاوتەریب لەگەڵ سوپای
عێراق کە هەموو شتێکی تایبەت بە خۆی هەبێت، بەڵام ئەمە لەبەرژەوەندی عێراق نییە و
مەترسی لەسەر سەقامگیری عێراق درووست دەکات.
موسەنا ئەمین
ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: مووچەی مانگی ٦ و ٧ وەکو مووچەی مانگی پێنج،
چۆن مووچەی ئەو مانگە لە ئەنجامی رادەستکردنى داهاتی ناوخۆ و رادەستکردنى نەوت
بوو، ئەم دوو مانگەش هەر بەو شێوەیەیە، بۆیە بەغدا مەرجی نوێی دانەناوە، دەبێت
هەرێم ١٢٠ ملیار دینار رادەستى بکات و نەوت لە ڕێی سۆمۆوە بفرۆشێت لەمە زیاتر شتی
زیاتری داوا نەکردوە.
وتیشی:
ئەگەر حکومەتى هەرێم ئەمانە جێبەجێ بکات، ئەواى مووچەی مانگی شەش دێت، ئەگەر
پابەند نەبێت، مووچەش ڕەوانە ناکرێت، بۆیە حکومەتى هەرێمیش هیچ چارەیەکی دیکەی
نییە جگە لە پابەند بوون، بیرکردنەوەش لە هەر ڕێگاو چارەسەرێکی دیکە کێشە بەخۆیان
و بۆ خەڵکیش درووست دەکەن.
سەبارەت بە
حەشدی شەعبیش، ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە کرد، کاتی خۆی وەک وترا حەشدی شەعبی بۆ
شەڕی داعش درووست بووە و قوربانی زۆریشیىاندا، بەڵام ئێستا پێویستە ئەو هێزە
کۆتایی پێ بێت، چونکە داعش کۆتایی هاتووە، پێویستە ڕێز لە ماندبوونیان بگیرێت و
بخرێتە ناو دامەزراوە سەربازییەکانى عێراق، بەڵام ئێستا خەریکە پێچەوانەوەى ئەوە دەکەن،
وا دیارە دەیانەوێت حەشد بکەنە سوپایەکی دیکە و کولیەى سەربازی خۆی هەبێت و دەزگای
هەواڵگیری خۆی هەبێت، واتە سوپایەکی هاوتەریب بە سوپای عێراق بێت، ئەمەش خزمەت بە
گەلی عێراق ناکات و مەترسی لەسەر عێراق درووست دەکات.
موسەنا ئەمین
وتیشی: لەبەرژەوەندی ئێمە و عێراق و تەنانەت شیعەکانیش نییە ئەگەر کارێکی وا بکەن،
بەتایبەت لەم کاتەدا پێویست بەوە نییە ئەمە بکرێت، بەتایبەت لە دۆخێکی وەک ئێستا
ئەگەر پێکدادان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، ئێمە پێمانوایە ئەم ئاگرە نەکوژاوەتەوە و
ئەمریکاش هەژموونى لە عێراق هەیە و توانای ئازاردانی عێراقی هەیە.