کاتی ژوانی هاوسه‌ران گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
03:24 - 06/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كاتی ژوان هاوسه‌ران و بینینی زیندانیكراوان له‌لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه بگۆڕێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاردراوه له چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه بۆ ژوانی هاوسه‌ران دابین بكرێت و هاوكات ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ش كه‌سووكاری به‌ندكراوان سه‌ردانی چاكسازییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ بینینی زیندانیكراوان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی ده‌توانن ژوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه و تاكۆتایی ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار زیندانیكراو مافی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی ژوانی هاوسه‌ران هه‌بووه و توانیویانه ژوان له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌یان ببه‌ستن.