ئەردۆغان: دڵخۆشین بەو پێشكەوتنانەی بۆ توركیایەكی دوور لە شەڕ بەدەست هاتوون
09:56 - 30/06/2025
زەمەن
پرێس:
رەجەب
تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا هۆشدارى لە هەوڵەکانى لەباربردنى پڕۆسەى ئاشتى
دەدات و دەڵێت، لە ناو تورکیا و پەکەکە کەسانێک هەوڵ دەدەن ئەو پرۆسە نوێیە لەبار
ببەن و چاو لەهیچ کەس و لایەنێک ناپۆشن کە هەوڵى لەو شێوەیە بدات.
دوای
کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کابینەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان بۆ میدیاکاران دوا.
ئەردۆغان
وتیشی:دڵخۆشین بەو هەنگاوانەی لە ماوەیەکی کەمدا نراون بۆ سەرخستنی پرۆسەی تورکیای
بێ تیرۆر، ڕێگە بەهیچ کارێک نادەن ببێتە هۆی لاوازکردنی بەرەی ناوخۆیی
تورکیا.
هاوکات
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: "لە کاتێکدا هەوڵ دەدەین لەو بەڵایە ڕزگار ببین
کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و بە بەهای دوو ترلیۆن دۆلار زیانی
پێگەیاندووین، ڕێگە بەوە نادەین کێشەی دیکەمان بۆ دروست ببێت".
ئەردۆغان
هۆشداری دا لەوەی کە لە ناو تورکیا و لەناو پەکەکە کەسانێک هەوڵ دەدەن ئەم پرۆسە
نوێیە لەبار ببەن و دەڵێت: "دەوڵەت ئەوەندە ئەزموونەی هەیە نەکەوێتە تەڵەوە.
بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە چاو لە کاری تێکدەرانە بپۆشین".
ئەردۆغان
هەڕەشە دەکات و دەڵێت "سەری یەک بە یەکی هێرشبەران پان دەکەینەوە. با کەس
لێکدانەوەی هەڵە بۆ پشوودرێژی و ئارامیمان نەکات. چونکە باش دەزانین تۆڵەی خۆمان
چۆن دەکەینەوە. ئەگەر پێویستی کرد بە زیادەوە خاوەن ئیرادە و تواناین بۆ ئەمە".