14 جیهان

پزیشکیان: ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتی لەناو خەڵکی ئێراندا دروستبکات

09:51 - 30/06/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتیی گشتیی خەڵکی ئێران دروستبکات، بەڵام ئامانجەکانی بەدینەهات.
مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، جەختدەکەینەوە لەسەر خێراکردنی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، بەر شوێنی نیشتەجێبوون و شوێنە گشتییەکانی ئێران کەوتووە.
وتیشی، جگە لە هەموو رێکارە پێویستەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی ئیسرائیل، پێویستە گرنگی بدرێت بە لایەنی دەروونیی هاوڵاتییان و بریندارانی شەڕەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل ئامانجی بوو ناڕەزایی گشتیی خەڵکی ئێران دروستبکات و هەوڵی بۆ ئەوە دەدا، بەڵام بەهۆی رۆشنبیری و بەهێزیی ئیرادەی خەڵکی ئێرانەوە، بەو ئامانجە نەگەیشت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن