پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژكرایەوە
12:36 - 30/06/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
بەهۆی ئەو كێشانەی لە کاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی
خۆراک، ڕووبەڕووی هاووڵاتییان بوونەتەوە حکومەتی عێراق بڕیاریدا، تا مانگێک ماوەکەی
درێژبکەنەوە.
ئەمڕۆ 30ی حوزەیران، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە
درێژکردنەوەی پڕۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 1ـی ئابی ئەمساڵ بەهۆی
ئەو کێشانەی ڕووبەرووی هاووڵاتییان بووەتەوە و داواش دەکەن هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان
بكات.
دەشڵێت، جیابوونەوەی هاوسەران لە یەكتری و نەمانی
پەیوەندی نێونایان یەکێکە لە کێشەکان و نازانن چۆن فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە، چونكە فۆڕمی
خۆراكیان جیا نەكردوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، کێشەکانی دیکە بۆ ئەو کەسانە
دروستبووە کە نەشتەرگەری جوانکارییان کردووە یان ئەو کەسانەی بەهۆی دابەزاندنی چەند
بەرنامەیەکەوە کێشەیان بۆ دروستبووە.
هەر بۆیەش، بەڕێوەبەرایەتیی فۆڕمی خۆراك داوا لە
هاووڵاتییان دەكات، هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات.