خامنەیی: هەرگیز مل بۆ ئەمریکا نادەین
09:45 - 28/06/2025
زەمەن پرێس:
ڕابەری
باڵای ئێران، هۆکارى ململانێی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتەکەی، بۆ هەوڵدانی ناچارکردنیان
بۆ خۆڕادەستکردن دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت: هیچ کاتێک خۆیان ڕادەست ناکەن.
عەلی
خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران لە تۆڕی (ئێکس) نووسیویەتی، پێویستە گەلی ئێران باش
بزانن، هۆکارى ململانێی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، بۆ ئارەزووی خۆڕادەستکردنە.
ئاماژەى
بەوەشکرد، ئەمریکییەکان ئەو سوکایەتییە گەورەیان بەرامبەر بە گەلی ئێران کردووە و
هیچ کاتێک ئەوە ڕوونادات کە ئێمە مل بدەین.
ئەم
پەیامەی عەلى خامنەیی، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمى پرسەی فەرماندە سەربازیی و زانا
ئەتۆمییەکانی ئێران دێت، کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە کوژران.