ئیسرائیل بەرزاییەکانى جولان دەکاتە مەرجی دانووستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع
09:56 - 28/06/2025
زەمەنپریس:
وەزیری
دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، دەرفەتێک بۆ ئیسرائیل هاتووەتە پێشەوە کە
بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمی بخاتە سەر خاکی ئیسرائیل و بۆ ئەوەش لەگەڵ ئەحمەد
شەرع لە گفتوگۆدایە.
ئەمڕۆ گەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل
ڕایگەیاند: دەرفەتێک بۆ ئیسرائیل هاتووەتە پێشەوە کە بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمی بخاتە
سەر خاکی ئیسرائیل.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، مەرجی دانووستانەکان لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق و واژۆکردنی پەیماننامەی
ئاشتی لەگەڵ ئەو وڵاتە، دانپیانانی دەسەڵاتی دیمەشقە سەروەری ئیسرائیل لەسەر
بەرزاییەکانی جولان.
هەمان
سەرچاوە لە ڕاپۆرتێکی تردا دوێنێ لەسەر زاری ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی دەسەڵاتی
دیمەشق لە سووریا ڕایگەیاند کە هەتا کۆتایی ئەمساڵ سووریا و ئیسرائیل دەگەن بە
واژۆکردنی ڕێکەوتنامەی ئاشتی.
بەرزاییەکانی
جولان دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای سووریاوە، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاوی شیرین و
کێڵگەی بەپیت، لە جەنگی ‘شەش ڕۆژە’ ی ساڵی ١٩٦٧ەوە ئیسرائیل داگیری کردووە، لە
ساڵی ١٩٨١ ئیسرائیل بە فەرمی وەک خاکی خۆی ناساندوییەتی، بەڵام هەتا ئێستا نەتەوە
یەکگرتووەکان دانی پێدا نەناوە و وەک ناوچەیەکی داگیرکراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.