116 کوردستان

خانەنشینان لەگەڵ مووچەی مانگی شەش، ١٨ مووچە وەردەگرن

03:47 - 30/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی شەشمان بە ئیکرامیەی ١٨ مانگی خانەنشینانەوە بۆ بەغداد ناردووە هیچ گرفتێکی نەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی كوردستان ئاشکرایکرد، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی شەش لیستی دوازدە مووچە و شەش مووچەكەی خانەنشینانمان بۆ بەغدا ڕەوانە كردووە و دوای وردبینیكردن هیچ گرفتێكی نەبووە، بڕیار وایە بەغدا لەگەڵ ناردنی مووچەی مانگی شەش خەرجیان بکات.

هاوکات، مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەلێت: ئەم مانگە مامەڵەی ٨ هەزار و ٩٩٦ کەسمان تەواو کردووە بە مەدەنی و سەربازییەوە، مانگی پێنجیش، ٥ هەزار و ٢٦١ دۆسیە تەواو کراون، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا  ١٩ هەزار و ٤٠٠ دۆسیەیان تەواو کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە پێی یاسای خانەنشینیی عێراق، ئەمساڵ لە دایكبووانی ساڵەكانی ١٩٦٢، ١٩٦٣ و ١٩٦٤ لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیکەی ٢٧ هەزار كەس دەبێت، خانەنشین بوون، تا ئێستا تەنیا مامەڵەی زۆربەیان لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان تەواو كراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن