نوێنەری ترەمپ: ئەحمەد شەرع وتی رقم لە ئیسرائیل نییەو خوازیاری ئاشتیم
09:25 - 29/06/2025
زەمەن پرێس:
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا ڕایگەیاند، ئەوەی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران رویدا دەرفەتێكە بۆ ئەوەی بڵێین، راوەستن، با رێگایەكی نوێ دابڕێژین.
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا ڕایگەیاند: سوریاو لوبنان پێویستیان بەوەیە بگەنە
رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل؛ ئەمەش دوای ئەوەی جەنگی ئەمدواییەی ئیسرائیل و
ئێران رێگایەكی نوێی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆش كرد.
وتیشی: ئەوەی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران رویدا دەرفەتێكە بۆ ئەوەی بڵێین، راوەستن،
با رێگایەكی نوێ دابڕێژین.
ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریا ئەوەی خستەڕوو كە ئەو رقی لە ئیسرائیل
نییەو خوازیاری ئاشتییە لەسەر ئەو سنورانە.. پێم وایە ئەمە لە لوبنانیش روودەدات.
باس لەوەشکرد، رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل كارێكی گرنگە، هەمووان بەرەو دواوەو
بەئاڕاستەی رێككەوتنی ئیبراهیمی هەنگاو دەنێن، بەمزوانە رێككەوتنی ئاگربەست لە
غەززە دەبینین.