34 جیهان

هێگسێت: بەهۆی هێرشەکانى ئێمەوە شەڕی ئیسرائیل و ئێران وەستا

08:20 - 26/06/2025

زەمەن پرێس:
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت: ئەوەی سوپای ئەمریکا کردوویەتی مێژوییە و هێرشەکانی ئێمە دژی ئێران شەڕی راگرت.
پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵانێکی زۆرە بەشدارییان لە لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێراندا کردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە سەبارەت بە چارەنوسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرزی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی بۆردومانکردنی فۆردۆ زۆر سەرکەوتوو بوو، هەروەها ئەوەی سوپای ئەمریکا کردی مێژوی بوو.
هێگسێت وتیشی، هێرشەکانی ئێمە دژی ئێران شەڕی راگرت.
جێگەی ئاماژەیە، دوای جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمریکا رۆژی یەکشەممەی رابردوو هێرشی بۆسەر سێ دامەزراوەی ئێران ئەنجامدا و بەرنامە ئەتۆمییەکی تارانی لەناوبرد، دوا بەدوای ئەوەش ترەمپ ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران راگەیاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن