37 جیهان

دڵخۆشکەرە.. لە ترەمپەوە بۆ مسوڵمانان

05:12 - 28/06/2025

زەمەن:-

 

 دۆناڵد ترەمپ، گەشبینی خۆی سەبارەت بە ئاگربەستی نوێ لە غەززە راگەیاند و وتی، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا ئەوە رووبدات.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ئەنجامدانی رێککەوتنی ئاشتی لەنێوان رواندا و کۆنگۆی دیموکرات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی بۆ میدیاکان کرد و ڕایگەیاند:  "حەز دەکەم کۆتایی بە هەموو ململانێیەکان لە تەواوی جیهاندا بهێنم تەنانەت ئەوانەشی پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە".

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا کە ئاگربەست لە غەززە چەندە نزیکە، ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پێیانوایە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا، ئاگربەست رادەگەیەندرێت.

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، خەڵک لە غەززە لە برسان دەمرن و کەسیش هاوکارییان ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئیسرائیل و حەماس، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، قەتەر و میسر لەسەر راگرتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان رێککەوتن بەڵام لە مانگی ئازار ئیسرائیل کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکەی راگەیاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن