ئێریک شۆن سێ دەیەیە ڕووماڵی جەنگ دەکات
08:30 - 24/06/2025
زەمەن پرێس:
ئەمە پەیامنێری عیماد بیلال بەڕێز ئێریک شۆن،
پەیامنێری بەناوبانگی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، کەسایەتییەکی دیاری ناو
ڕاگەیاندنی میدیا جیهانییەکانە کە ساڵی 1957 لەدایکبووە.
ئێستا
تەمەنی ئەو ڕۆژنامەنووسە 68 ساڵە، ماوەی دوو دەیەیە وەک پەیامنێری (پایەبەرز) لە
کەناڵی فۆکس نیوز دەست نیشانکراوە و زیاتر بە پسپۆڕی ڕووماڵکردنی جەنگەکان و
کارەساتە سروشتییەکان لەسەر ئاستی جیهانییەکان ناسراوە.
ڕووماڵی
چەندین جەنگی گەورەی کردووە، بەتایبەتی جەنگی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداوی دووەم،
جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، بەم دوایانەش ڕووماڵی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
ئێریک
شۆن، بەڕووماڵکردنی جەنگی وڵاتان دەناسرێتەوە و لەئاستی نێودەوڵەتیدا توانایەکی
بێوێنەی هەیە لە ڕووماڵکردنی کارەساتە سروشتییەکان و ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا،
بەشێوەیەکی جوان شیکردنەوەی قوڵ لەسەر ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کە درەنگانی
شەوی ڕابدوو ئەو دوو وڵاتە بڕیاریاندا ئاگربەست ڕابگەیەنن، ئیرێک شۆن جەنگی ئەو
دوو وڵاتەی لە شاشەی کەناڵەکەی بە شێوەیەکی پیشەییانە و زانیاری دروست باسی
هۆکارەکان و ئەنجامەکانی ئەم شەڕە 12 رۆژەی کرد توانی بەو تەمەنەوە ڕووماڵێکی جوان
بکات بینەرانی بە زانیارییەکی درووست تێبگەیەنێت.
لێهاتوویی ئەم ڕۆژنامەنووسە
بەناوبانگە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە سەرەڕای تەمەنی بەرزی، ئەو بێوچان لە سەرقاڵی
کارە ڕۆژنامەوانییەکانی خۆیەتی، تەمەن و ئەزموون لە کاری ڕۆژنامەوانی بەتایبەتی بۆ
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە بواری جەنگ و ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا کار دەکەن.
خاڵێکی گرنگە و دەبنە هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری
ڕۆژنامەوانەکە، تۆ سەیری بێژەر و پەیامنێری میدیا جیهانییەکان بکە، هەموویان
کەسانی بەتەمەنن پڕن لەزانیاری نابینی پەیامنێرێک تەمەنی یاسایی تەواو نەکردبێت،
بێتە سەر شاشە باسی ڕووداوێکی جیهانی بکات، ئەسڵەن ئەوە لای میدیا جیهانییەکان قەدەغەکراوە
و هێڵی سوورە.
لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی جەنگی
نێوان ئیسرائیل و ئێران، میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕووماڵێکی بەرفراوانیان
ئەنجامدا، هەندێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانی هەرێم توانییان ڕووماڵێکی پڕۆفیشناڵ و
بێوێنە ئەنجام بدەن بەشێوەیەکی (وورد و بابەتیانە و خێرا) بە بینەرەکانیان
بگەیەنن، لە بەرامبەردا، هەندێک میدیای لۆکاڵی ئاستێکی نزمیان هەبوو، زیاتر
خەڵکیان ڕووبەڕووی ترس و تۆقاندن دەکردەوە، ئەمەش دوورە لەهەموو پرنسیبەکانی
ڕۆژنامەوانی ڕاستەقینە.
زۆرجار سەیری کەناڵە جیهانییەکان
دەکەم، زۆربەی کەناڵە جهانییەکان هەمیشە پابەندن بە ستاندارە گشتییەکانی پۆشاکی
پیشەیی، زۆربەی پەیامنێران پۆشاکی فەرمی لەبەردەکەن، پۆشاکی نیمچەڕووت قەدەغەیە
لەبەرئەوەی سەرنجی بینەران لە ناوەڕۆکی هەواڵەکە بۆ لای جلەکە دەگوازێتەوە.
ئەو کەناڵانەی داوا دەکەن کنرمەندەکانیان جلی
نیمچەڕووت لەبەر بکەن، نوێنەرایەتی میدیای ڕاستەقینە ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی
شوێنی فاحیشە دەکەن، بێگومان کەناڵە باوەڕپێکراو و ناسراوەکان بە گشتی پابەندن بە
ستانداردە پیشەییەکانی پۆشاک بۆ پاراستنی متمانە و ڕێزی بینەرەکانیان، هیوادارم
کەمێک چاو لە میدیا جیهانییەکان بکەین.