38 جیهان

ترەمپ: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەین

09:52 - 25/06/2025

زەمەن پرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن و ڕەنگە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن.
 ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەمە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لووتکەی ناتۆ، لەبارەی کۆتاییهێنانی بە جەنگی ئێران و ئیسرائیل، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و چەند تەوەرێکی تر قسەی کرد.
 سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە وتی: هەردوو لا لە جەنگەگە ماندوو بوون و خۆیان داوای ئاگربەستیان کرد.
 سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەو هێرشەی کردیانە سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان لە ئێران، پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەیان چەندین دەیە گەڕاندووەتەوە دواوە، هەروەها جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ترەمپ دەڵێت، پووتین پەیوەندی پێوە کردووە و داوای کردووە لە جەنگەکە نێوەندگیری بکات، بەڵام ترەمپ پێی وتووە، تۆ ئاگات لە ڕووسیا بێت.
هەروەها ترەمپ ئاشکرای کرد، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن و ڕەنگە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن