دوو برای عێراقی لە تورکیا کوژران
03:06 - 28/06/2025
زەمەن:-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی كوژرانی دو هاوڵاتی عێراق له شه‌ڕێكدا لە پارێزگای ئورفای ڕویدا، ڕایگه‌یاند، که‌ناڵه دیپلۆماسییه‌کانی له‌وێ به‌دواداچون بۆ لێکۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی له‌وه‌كردوه، "وەزارەتی دەرەوە بەداخی قوڵه‌وه نیگه‌رانی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو ڕوداوەی لە پارێزگای ئورفا لە تورکیا لە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) ڕویدا، کە لە ئەنجامدا گیانلەدەستدانی دو هاوڵاتی عێراقی لێکەوتەوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی تورك شه‌ڕیان كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "کونسوڵخانەی گشتیی عێراق لە غازی عەنتاب، بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ئەنقەرە، بەدواداچون بۆ لێکۆڵینەوەکان دەکات لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی تورکیا، کە دەستبەجێ تاوانبارەکەیان دەستگیرکردوە و کاردەکەن بۆ دیاریکردنی بارودۆخی دۆسیەکە بۆ دڵنیابون لە جێبه‌جێكردنی دادپەروەری".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆی ئاڕاستەی کەسوکار و کەسوکاری کۆچکردو دەکات، پابەندبونی خۆی دوپاتدەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییە پێویستەکانیان"، هاوکات پابەندبونی خۆی دوپاتدەکاتەوە بۆ بەدواداچون بۆ دۆسیەکە لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆماری تورکیا، بەشێوەیەک کە مافی هاوڵاتیانی عێراقی بپارێزێت".