ترەمپ و زیلینسكی لەبارەی نەخشەڕێگەی گەیشتن بە ئاگربەست کۆبوونەوە
08:31 - 25/06/2025
زەمەن
پرێس:
ترەمپ و
زیلینسكی كۆبوونەوە و باسیان لە نەخشەڕێگەی گەیشتن بە ئاگربەست كرد، نەرویژیش بە
بەهای زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار درۆن بۆ ئۆكراین دەكڕێت.
ڤۆلۆدیمیر
زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ لە هۆڵەندا لەگەڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەتەوە و پرسی گەیشتن بە ئاگربەست و هاتنەكایەی
ئاشتییەكی راستەقینەیان لە ئۆكراین تاوتوێكردووە.
وتیشی، جەختیان لە بەهێزكردنی توانای بەرگری
ئۆكراین كردووەتەوە لە رێگەی كڕینی سیستمی بەرگری موشەكی پاتریۆت لە ئەمریكا،
لەگەڵ توندكردنی فشار و سزاكان لەسەر مۆسكۆ.
لەلایەكی
تریشەوە، جۆناس ستۆر سەرۆك وەزیرانی نەرویژ ئاشكرایكرد، حكومەتی وڵاتەكەی بە بەهای
640 ملیۆن دۆلار درۆن بۆ ئۆكراین دەكڕێت و هاوكاری دەكات لە پەرەدان بە
تەكنۆلۆجیای درۆن، بۆئەوەی بتوانێت بەشێوازێكی كاریگەرتر بەرگری لە خۆی بكات.