مەسعود پزیشکیان: دەبێت ئەمریکا بزانێت ئێران غەززەو لوبنان نییە
08:03 - 24/06/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئێران
غەزە و لوبنان نییە کە نەتوانێت وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە.
مەسعود
پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید
ئالنەهیان سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند، ئێران غەزە و لوبنان نییە کە نەتوانێت وەڵامی
هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە.
وتیشی:
چاوەڕوانین ئەوە لە ئەمریکا تێبگەیەنن کە کۆماری ئیسلامی تەنیا بەدوای مافە
رەواکانیەتی و زیاتر لەوە داواکاری نییە.
پزیشکیان
جەختیکردەوە، بەهیچ جۆرێک بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نەبووە و نییە و تەنیا
دەیەوێت لە سۆنگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی و وڵاتانی دیکە داهاتوویەکی
باش بۆ هاووڵاتیانی و خەڵکانی ناوچەکە و جیهان مسۆگەر بکات.