966 کوردستان

بەغدا پەیامێکی بێهیوایی ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم کرد

07:23 - 08/06/2025

زەمەن پرێس:
حکومەتی عێراق بەفەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بێهیوا کردو ڕایگەیاند، هیچ وه‌فدێك بۆ پرسی موچە ڕەوانەی بەغدا نەکەن.
پێگەی بە‌غداد ئەلیەوم ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، بەغدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هیچ شاندێک لە هەرێمەوە بۆ پرسی مووچە و دانوستان نەنێرێتە بەغدا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، حکومەتی عێراق مەرجی ئەوەی بۆ هەولێر داناوە، هەموو داهاتەکانی رادەست بکات، بەرلەوەی دەست بە دانوستان بکەنەوە
ئەم پەیامە نوێیەى بەغدا لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان حکومەتی هەرێم بەنیاز بوو دوای پشووی جەژن شاندێک بۆ گفتوگۆ لەسەر مووچە ڕەوانەى بەغدا بکات.
کۆتایی مانگی ڕابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێک مووچەی مووچەخۆرانى هەرێمی ڕاگرت، ئەو نوسراوەش تەنیا دوو ڕۆژ دوای واژووکردنى گرێبەستەکانى حکومەتى هەرێم بوو لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکا بۆ وەبەرهێنان لەنەوت و غازی هەرێم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن