زمانی کوردی دەچێتە نێو پەخشی تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریاوە
03:37 - 31/05/2025
زەمەن:-
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ئاشکرایکرد، “پەخش و وەشاندن بە زمانی کوردی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا لە ڕۆژەڤیاندایە.
ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا ئاشکرایکرد، “حکوومەتی سووریا ڕێز لە پێکهاتەکانی ئەتنیکی و کۆمەڵە جیاجیاکان دەگرێت و وەشان بە زمانی کوردی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا لە ڕۆژەڤی پلانەکان دایە”.
هاوکات، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا باسی لەوە کرد کە حکوومەتەکەی پابەندی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ “هەسەدە” لە سووریا، واژووی کردووە.