13 جیهان

محەمەد قالیباف: پاشەکشە ناکەین

12:39 - 12/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند: لایەنی بەرامبەر لە کۆتاییدا شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی متمانەی شاندی ئێران لەم خولەی دانوستانەکاندا.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد، ئەمریکا لە لۆژیک و بنەماکانی ئێران تێگەیشتووە، ئێستا دەبێت خۆی بڕیار بدات کە ئایا دەتوانێت متمانەی ئێمە بەدەستبهێنێتەوە یان نا.
وتیشی: بۆ ساتێکیش ناوەستین لە هەوڵەکانمان بۆ چەسپاندنی دەستکەوتەکانی ئەو ٤٠ ڕۆژەی "بەرگریی نیشتمانیی ئێران".

ئاماژەی بەوەشداوە، شاندەکەمان دەستپێشخەریی واقیعییان خستە ڕوو کە بۆ داهاتوو دەڕوانن، بەڵام لایەنی بەرامبەر لە کۆتاییدا نەیتوانی متمانەمان بەدەستبهێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن