دۆناڵد ترەمپ: "تا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست ھێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری ئێران دەمێننەوە"
12:30 - 09/04/2026
زەمەن_جیهانی
سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ رایگەیاند ھەموو کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکەکان و سەربازانی ئەمریکا لە ناوخۆ و دەوروبەری ئێران دەمێننەوە.
دۆناڵد تڕەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" نووسیوویەتی: "ھەموو کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکەکان و کارمەندانی سەربازی ئەمریکا لە ناوخۆ و دەوروبەری ئێران دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت".
سەرۆکی ئەمریکا ھۆشداری ئەوەیشی داوە، ئەگەر پابەندییەکی تەواو بە رێککەوتن نەکرێت، کە ئەوەش دوورە، جارێکی دیکە شەڕ بە تووندتر دەست پێدەکاتەوە.
ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و نووسیوویەتی: "دەبێت گەرووی ھورمز بە کراوەیی و پارێزراوی بمێنێتەوە".