ئەو سێ كەسە كێبون ئەمڕۆ ئێران لە سێدارەی دان؟
11:04 - 19/03/2026
زەمەن - هەواڵ
ماڵپەڕی 'میزان
ئۆنلاین'ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە،
سێ کەس کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکدا بە تۆمەتی کوشتن و ئەنجامدانی
چالاکی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا سزا لە سێدارە دراون.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، تاوانباران دەستیان لە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیسدا هەبووە.
دەسەڵاتی دادوەری
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 8ـی کانوونی دووەمی
2026، بە بەکارهێنانی چەقۆ و چەکی دیکە دەستیان هەبووە لە هێرشەکاندا، کە لە ئەنجامدا
دوو ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستداوە.
کاربەدەستانی ئێران
چەندین جار نەیارانی تارانیان لەوانە ئیسرائیل و ئەمریکا تۆمەتبار کردووە بە تێوەگلان
لەو نائارامییەی کە سەرەتای ئەمساڵ وڵاتەکەی گرتەوە.