محەمەدی حاجی مەحمود: ئاسایش شۆفێرەکەی رفاندووم
03:56 - 12/04/2026
زەمەن_هەواڵ
محەمەدی حاجی موحمود لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایدەکات، کە ئاسایشی یەکێتی شۆفێرە تایبەتەکەی ناوبراویان ڕفاندووە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە؛
ئاسایشی یەکێتی شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی مەحمود دەڕفێنن
لەڕۆژی ٧-٤-٢٠٢٦ شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی مەحمود بەناوی (دارا حەمە غەریب) لەباشماخ دیارنامێنێت، دوای گەڕان و بەدواداچوون، دەرکەوت لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەو بەدەر لەبنەماو ڕێکارە یاساییەکان ڕفێنراوەو ئێستا لەسلێمانییە.
ئەم جۆرە مامەڵەکردنەی دەرەوەی یاسا بەرامبەر بەهاوڵاتیان و بەتایبەت شۆفێری تایبەتی سەرکردەو شۆڕشگێڕو باوکی شەهیدان جەنابی کاک محمدی حاجی مەحمود پرسی یاساو دادگاکان دەخاتە ژێر پرسیارەو دەبێت بەزووترین کات ئازاد بکرێت.
نوسینگەی تایبەتی
محمدی حاجی مەحمود
١٢-٤-٢٠٢٦