12 جیهان

بەپەلە.. کونسوڵی ئێران لە سلێمانی: ئێران زەلیلبوون و شکست ناناسێت

12:10 - 06/04/2026

زەمەن_هەواڵ

میر حوسەینی، کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەر شوێنێك ئەمریكا، ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەبێت، هێرشدەكەنە سەری، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، دەشڵێت، "ئەوكارە بە مانای دژایەتی كوردستان نایات و ئەوان ڕێزێكی تایبەتیان بۆ خەڵكی كوردستان هەیە".

یر حوسەینی ئەمڕۆ دوشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی كە لەلایەن وڵاتەكەیەوە دەكرێتە سەر كوردستان، مانای ئەوە نیە دژی كوردستانن و ئەوان ڕێزێكی تایبەتیان بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و هیچ دوژمنایەتیەكیان نیە و پەیوەندییەكی دێرینمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەمو لایەكمان وتوە كە ئاسایشی ئێران لە پێشینەی كارەكانیاندایە و لە هەر شوێنێك ئەمریكا، ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەبێت، هێرش دەكەنە سەری و كارەكەی ئەوان تەنها بەرگریكردنە لە خۆیان.

 کونسوڵی ئێران لە سلێمانییەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت: پەیوەندییەکی دێرینمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و ئێران زەلیلبوون و شکست ناناسێت.

 دەشڵێت: ئێمە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانییمان کرد، هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ خەڵکی کوردستان نییە.

کونسوڵی ئێران ئامژەی بەوەشکرد، پێگەکانی ئەمریکا لە هەرشوێنێک بێت جیاوازی نییە بۆ ئێمە و دەبێت دەسترێژیکاران قەرەبوی زیانەکان بکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، هێرشی توند کراونەتە سەر ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوە گشتییەکانی ئێران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن