10 کوردستان

بارانی بەلێزمە دەبارێت

02:38 - 18/03/2026

زەمەن - هەواڵ

لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێبکات و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.

 کەشناسیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست. سەرەتا بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران، ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەستپێدەکات و هەندێک کات بارانی مامناوەند و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکووک، لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممەدا ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت. لەم ناوچانەدا چاوەڕوان دەکرێت بارانی بە لێزمە ببارێت و هەورەتریشقە دروست ببێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت. لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا، بەهۆی یەکگرتنی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە لێزمە لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن