جووڵەی داهاتووی نرخی زێڕ 1,000 دۆلارە
10:08 - 16/04/2026
زهمهن - ئابوری
نیکی شیڵز، شرۆڤەکاری کۆمپانیای " MKS Pamp" دەڵێت: " دڵنیانیم لەوەی کەی نرخی
زێڕ 200 دۆلار دەچێتە سەر، بەڵام دڵنیام لەوەی کە جووڵەی داهاتووی بەرزبوونەوەی
نرخی زێڕ 1,000 دۆلار دەبێت."
شرۆڤەکارانی ئەم دامەزراوەیە پشتیان بە
چەند هۆکارێک بەستووە کە وا دەکەن نرخی زێڕ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و ئاماژە
بەوە دەکەن؛ بەرهەمهێنانی زێڕ وەک جاران ئاسان نییە. دۆزینەوەی کانی نوێ کەمبووەتەوە
و لە کاتی دۆزینەوەشیدا نزیکەی 10 ساڵی دەوێت تاوەکو زێڕی لێ بەرهەمدەهێندرێت.
جەختدەکەنەوە، بانکە ناوەندییەکان بەبەردەوامی
زێر دەکڕن، ئەوان بۆیان گرنگ نییە نرخەکەی چەندە، تەنیا دەیانەوێت یەدەگەکانیان لە
دۆلارەوە بگۆڕن بۆ زێڕ.
لەبارەی قەیرانی وزە، دەڵێن؛ هەڕەشەکان
لەسەر گەرووی هورمز و رێڕەوە ئاوییەکان نرخی نەوت بەرز دەکەنەوە. هەرکاتێک نەوت
گران بوو، تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان هەموو شتێک گران دەکات. لە مێژوودا زێڕ
هەمیشە باشترین پەناگە بووە بۆ پاراستنی سەرمایە لە کاتی هەڵاوسانی بەرزدا.
.
یادگار سدیق
رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری