پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران
01:53 - 08/04/2026
زەمەن - هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
و رایدەگەیێنێت، "ئەم پێشهاتە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو ھێورکردنەوەی گرژییەکان،
پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی بونیاتنەر."
بەرەبەیانی 8ـی نیسان،
بە نێوەندگیریی پاکستان، ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران بۆ دوو هەفتە
راگەیێندرا.
سەرۆکی هەرێمی
کوردستان دەڵێت، "ھیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی پاکەوە پابەندی ئەم بەڵێنە
بن و کار بکەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام کە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی
ناوچەکەدا بچەسپێنێت."
بەپێی ئاگربەستەکە، ئەمریکا
و ئێران و ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی رادەگرن لەو دوو هەفتەیەدا و پێویستە
ئێرانیش تەنگەی هورمز بۆ کەشتییەکان بکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی
کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "دەستخۆشیمان بۆ ھەوڵەکانی ھەموو ئەو لایەنانە
ھەیە کە بەشداربوون لە ئاسانکاری بۆ ئەم ئاگربەستە."