105 عیراق

ۆژانە چوارسەد هەزار بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان بە شێوەى قاچاخ هەناردە دەکرێت

01:24 - 30/05/2025

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگه‌یاند، پشتگیری لە پێدانی موچەی فەرمانبەران دەکەین، بەڵام دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو ئاڕاستەیە رابگرێت کە کوردستان لە عێراق دوردەخاتەوە و پابەند بێت بە ئەرکەکانیەوە.

خەزعەلى لەمیانى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى عەهد گوتى: هەموو لایەک دەزانن، حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دەزانن، رێکخراوى ئۆپیکیش ئاگادارە، تەنانەت ئەمریکا و سعودیەش ئاگادارن، بەڵگەى حاشاهەڵنەگر هەیە، ئەوەتا رێژەى هەناردەى نەوتى عێراق لە ئۆپیک کەمکراوەتەوە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا خەزعەلى زانیاریی نوێى ئاشکراکرد و گوتیشى: رۆژانە و بە بەردەوامى چوارسەد هەزار بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان بە شێوەى قاچاخ هەناردە دەکرێت، کە بەشێکى زۆرى ئەو نەوتە بەقاچاخبراوە، لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک و نەوینەوایە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵى حکومەتى هەرێم نییە و ئەو ناوچانەش بە ناوچەى کێشەلەسەر ناودەبرێت.

باسى لەوەش کردووە، ئەمە کارەساتە گەورەکەیە، چونکە دەیان ملیۆن دۆلار زیانى لە عێراق داوە و بەپێى ئامارەکان ساڵانە دەگاتە دوو ملیار دۆلار، هۆکارەکەشى بەقاچاخبردنى نەوتى هەرێمە، کە تائێستاش بەردەوامە.

لە بارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لە رێگەى سۆمۆوە، ئەمیندارى عەسائیبى ئەهلى حەق دەڵێت، حکومەتى هەرێم هیچ ئامادەییەکى نیشان نەداوە، بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت بەشێوەیەکى تەندروست و لەرێگەى سۆمۆوە، لەکاتێکدا حکومەتى عێراق بۆ ئەو پرسە سازشى زۆر گەورەى کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد و سکاڵایەکى حکومەتى عێراق لە تورکیا، دوو ساڵ زیاترە هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بازاڕەکانى جیهان راگیراوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن