396 عیراق

بەپەلە.. کۆمیسیۆن دەست بەوەرگرتنی کارمەند بۆ سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن دەکات

03:55 - 27/05/2025

زەمەن:-

 

 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: چەند رۆژێکی دیکە دەستدەکات بە تۆمارکردن و وەرگرتنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و پیویستیان بە ٣٠٠ هەزار کارمەندە.

 ئەمڕۆ سیشەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرایکردووە، بۆ ئیدارەدانی پرۆسەی دەنگدان، پێویستیان بە ٣٠٠ هەزار کارمەندە، ئەوانیش دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان، لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبن، هەروەها ئەو کارمەندانە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە خولی راهێنانیان پێدەدرێت و فێری چۆنییەتی بەکارهێنانی سیستمەکە دەکرێن".

وتیشی: "ئاستی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و ملیۆنێک و ٥٥٠ هەزار کەس تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە و ئەوەش ئاستێکی بەرزە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو و نیشاندەرە، کە هاوڵاتییان دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن".

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، باسی لەوەشکردووە، "ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان کۆتاییهاتووە و ئێستاش لە 25ـی مانگەوە دەرگا کراوەتەوە بۆ تۆمارکردنی لیستی بەربژێران لە هاوپەیمانی و حیزبەکان جگەلە و بەربژێرانی تاک.

هاوکات، عیماد جەمیل، دەسڵێت: لە پاش ١٥ـی حوزەیرانەوە جارێکی دیکە وادەى نوێکردنەوەى تۆماری دەنگدەران درێژناکرێتەوە و لەم هەڵبژاردنەدا سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگدەری نوێ بۆ یەکەم جار بەشداری دەکەن.

سەرچاوە: كەناڵ 8

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن