سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم کۆبوونەوە
09:03 - 31/05/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆکوەزیرانى عێراق و سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە و هەردوولا
جەختیانکردووەتەوە لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی لە چوارچێوەی دەستوور
و یاسای تایبەت بە پابەندبوونی دارایی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بە
پشتبەستن بە ئەو خاڵانەی کە دیاریکراون لە ڕێگەی دەستوور و یاسای بودجە و
بڕیاری دادگای فیدراڵی.
نووسینگەی
سەرۆك كۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، د.لەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ محەمەد
شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باس لە دۆخی گشتی لەسەر ئاستی
نیشتمانی و پێشهاتی سیاسیی و ئابووریی و پێشخستنی بەرنامەکانی گەشەپێدانی حکومەت
کرا، بە تایبەت لە کەرتەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و وزە و پێشکەشکردنی
خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هاوکات پرسی ڕاگرتنی مووچەی هەرێمیان لەلایەن وەزارەتی
دارایی عێراقەوە تاوتوێ کرد.
لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوە جەختیان
لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی لە چوارچێوەی دەستور و یاسای تایبەت بە
پابەندبوونی دارایی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپشت بەستن
بە ئەو خاڵانەی کە دیاریکراون لە ڕێگەی دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری
دادگای فیدراڵی.
لای خۆیەوە
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانیش بڵاویكردەوە، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان
حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر دۆزینەوەی
چارەسەری ڕیشەیی کرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.