کۆمیسیۆن وادەی گێڕانەوەی فۆڕمی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
02:36 - 24/05/2025
زەمەن _ عێراقی
کۆمیسیۆن وادەی گێڕاانەوەی فۆڕمی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا بۆ ئەو کاندیدانەی لایەن و سەربەخۆکان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا، فۆڕمی وەرگرتبوو راگەیاند.
ئەمڕؤ شەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند: "ئەو کاندیدانەی لایەن و سەربەخۆکان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا، فۆڕمیان وەرگرتووە، دەتوانن لە رۆژی 25ی5ەوە بۆ ماوەی یەک مانگ و تا رۆژی 24ی6 فۆڕمەکانیان بگێڕنەوە ".
هاوکات جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشکرایکرد، " ٣٤٣ حیزب مۆڵەتیان پێدراوە و ٦٠ حزب لە دامەزراندندان و ١١٨ حزبی دیكە خوازیاری بەشداریكردنن لە هەڵبژاردندا".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق، رۆژی ٩ی٤ی٢٠٢٥ له كۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا، رۆژی ١١ی١١ی٢٠٢٥ی وهك رۆژی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران دیاریكرد.