813 کوردستان

دەست بە ئاوەوە بگرن.. ئاگادارییە بۆ 180 هەزار هاوبەشی ئاوی ناوشاری سلێمانی

12:10 - 25/05/2025

زەمەن - سلێمانی

لە هەردوو پڕۆژەکەی ئاوی دوکان – سلێمانی، دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیان بەهۆی بچڕانی کارەبا راگیراوە.

لە کاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆوە یەکشەممەوە، ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆ 25.5.2025، بەهۆی بچڕانی کارەبا لە هەردوو پڕۆژەی “یەک و دوو”ی ئاوی دوکان – سلێمانی دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەکە راگیراوە.

ئاوی سلێمانی لە بارەی هۆکاری پچڕانی کارەبا دەڵێ، کێشە روویداوە و ئاماژە بەوەدەکات، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی کارەبایی سلێمانی سەرقاڵی چاکردنی کێشەکەن تا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بێتەوە.

لە شاری سلێمانی نزیكەی 180 هەزار هاوبەشی ئاو هەیە، هەندێک بە بۆری ماڵان و هەندێکی دیکە لە رێگەی تانکەرەوە ئاویان پێ دەگات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن