1201 کوردستان

بەپەلە.. ئاگادارییەک لە پۆلیسى سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

08:50 - 03/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، ھێڵى گەرمى 104 و 105ى فریاکەوتن لەکارکەوتوون و لەکاى بوونى گرفت پێویستە پەیوەندیى بکەن بە ژمارە 100ـەوە.

 

پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، هاوڵاتیانی ئاگادار دەکەینەوە کە لەئێستادا بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەکارکەوتوون، لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەسەنتەری هەماهەنگی ڕێکخەری پەیوەندییەکان ژمارە 100 یان ژمارە تەلەفۆنی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (0533193148).

 

هەروەها رایگەیاندووە، تیمە تەکنیکییەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هێڵ دەکەونەوە کارو لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن