بەپەلە.. نووسینگەى سیستانى: رۆژى 7ـى 6 یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە
08:31 - 27/05/2025
زەمەن - عێراقى
نوسینگەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق رایگەیاند، رۆژى 7ـى حوزەیران یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە.
نوسینگەى سیستانى رایگەیاندووە، سبه‌ی چوارشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی زییلقه‌عده‌یه و رۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ئایار یه‌كه‌م رۆژی مانگی زییلحیجه‌ی ساڵی 1446ی كۆچی-یه‌ـ بەوهۆیەوە رۆژی شه‌ممه 7ی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
راگەیەندراوەکەى نوسینگەى سیستانى دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌كانی بینینی مانگ له سعودیه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانیان دیاریكرد و به‌پێی میدیای ئه‌و وڵاته، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مانگ له ته‌میر بیندراوه، به‌و پێیه‌ش بێت، رۆژی هه‌ینی 6ی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت.