لەعێراق بەهۆی كەمئاویەوە چاندنى برنج "چەڵتووک" قەدەغەکرا
12:23 - 25/05/2025
زەمەن - عێراقی
بە پاساوى کەمبوونەوەى
ئاو و ئەو گۆڕانکارییانەى لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانى کەش و هەوا بەسەر عێراقدا
هاتووە. لە نەجەف، بۆ هاوێنى ئەمساڵ بڕیاری قەدەغەکردنى
چاندنى چەڵتووک درا.
لە بەیاننامەیەکدا
پارێزگای نەجەف دەڵێ، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە پلەى یەکەم کار بۆ دابینکردنى ئاوى
خواردنەوەى هاووڵاتییان دەکات و بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن چەڵتووک بۆ هاوینى ئەمساڵ
بچێنرێت.
لەبەر ئەوەى پێویستییەکی
زۆری بە ئاوى خاوێن هەیە و هەرکەسیش سەرپێچى بکات رووبەڕووى یاساى دەکەنەوە و کەمترین
سزاى سەرپێچیکارانیش لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات.