195 عیراق

داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکرێت

07:52 - 26/05/2025

زەمەن - عێراقی

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا، داوا لە پەرلەمانتاران بکرێت لەکاتی پشووی یاسادانان، دانیشتنی نائاسایی ئەنجامبدەن.

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و تێیدا، تیشکخرایە سەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هەڵبژاردنی داهاتوو و تاوتوێی رێگاکانی رەخساندنی ژینگەیەکی یاسایی و سیاسیی گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف کرا، کە متمانەی هاوڵاتییان بە پرۆسەی دیموکراسی بەرزبکاتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە ئەندامانی ئەنجومەن دەکات، ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی لە ماوەی مانگی دووەمی پشووی یاسادانانیدا، بە ئامانجی تەواوکردنی چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ و جێبەجێکردنی مەرجە دەستوری و یاساییەکانی پەیوەست بە قۆناغی ئێستا”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن