703 کوردستان

رۆژانی پشووی جەژن راگەیەندرا

08:24 - 26/05/2025

زەمەن - کوردستانی

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە 6ـی حوزەریران رەنگە بۆماوەی یەک هەفتە  پشووی فەرمیی دەبێت.
 
بەگوێرەی رۆژژمێری پشووەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژانی (6 و 7 و 8 و 9)ـی حوزەیران پشووی جەژنی قوربان دەبێت، لە رۆژی 10ـی حوزەیرانەوە دەوامی فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە. بەڵام بەگوێرەی لێکدانەوەی کاربەدەستێکی حکومەت کە قسەی بۆ «زەمەن» کرد پێدەچێ رۆژانی ١٠و ١١ و ١٢ ش واتە سێشەممەو چوارشەممەو پێنجشەممەش حکومەت بیکات بە پشوو، بەوپێیەی دوو رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژانی هەینی و شەممەوە کە رۆژانی پشووی ئاساین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن