276 عیراق

تیکتۆکچییەکى بەناوبانگ دەستگیرکرا

07:19 - 24/05/2025

زەمەن - عێراقى

 

هێزە ئەمنییەکانی بەغدا، دەستگیرکردنی عیناد خالید، ناسراو بە (حس حس)یان راگەیاند.

 

هێزێکى سەربە وەزارەتى ناوخۆى عێراق "حس حس"یان دەستگیرکردووە، لەکاتی گەڕانەوە و گەیشتنی بوو بەشاری بەغدا دەستگیرکراوە، هۆکارەکەشى ئەوەیە، ناوبراو لەماوی ڕابردوودا فەرمانێکی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو و سووکایەتی پێکردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش حس حس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەهەمان تۆمەت دەستگیرکرابوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن