2683 کوردستان

ئومێد خۆشناو لە پۆستى پارێزگارى هەولێر دووردەخرێتەوە و شوێنگرەوەى بۆ دەستنیشانکرا

07:45 - 14/05/2025

زەمەن - کوردستانى

بڕیارە پارتى پۆستى پارێزگارى هەولێر لە ئومێد خۆشناو وەربگرێتەوە و لەبرى ئەو دوو بەرپرسى دیکەى پارتى بۆ پۆستەکە دەستنیشانکردووە.

بەگوێرەى زانیارییەکان، گۆڕانکارییەکە لە هەفتەى داهاتوودا دەکرێت، پارتى هەریەک لە سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم و ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب ئەندامى پەرلەمانى کوردستانى بۆ شوێنگرەوەى ئومێد خۆشناو دەستنیشانکردووە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، سەفین دزەیى پۆستەکە وەرناگرێت، بەڵکو هەڵگورد شێخ نەجیب دەچێتە شوێنى ئومێد خۆشناو و دەبێتە پارێزگارى نوێى هەولێر، ئەوەش لە چوارچێوەى ئەو گۆڕانکارییە حزبییانەیە کە پارتى لەدوێنێوە دەستیپێکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن