235 کوردستان

سەگ پەلاماری محەمەدی خاوەن پێداویستی تایبەتی داو گیانی لە دەستدا

05:21 - 31/05/2025

زەمەن _ هەولێر

 

 لە هەولێر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵی خاوەن پێداویستی تایبەت، سەگ پەلاماریداو، دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە, ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، منداڵێک بەناوی محەمەد، تەمەن شەش ساڵان، دانیشتوی گوندی قوچەبلباسی سەر بە قەزای قوشتەپەی هەولێر، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، سەگ پەلاماریداوە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە, ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن