لە ئەمڕۆوە كۆمسیۆن كاندیدی هەڵبژاردن وەردەگرێ.. مەرجەكان بخوێنەرەوە
12:58 - 25/05/2025
زەمەن - هەولێر
بەرپرسی ئۆفیسی
هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، "پێشکەشکردنی ناوی لیستی کاندیدانی پارتە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە
25ی ئایاری 2025، مەڕوان محەمەد، ئاماژەی بەوەکرد، "سەرەتا پێویستە نوێنەری
لایەنە سیاسییەکان سەردانی بارەگای پارتە سیاسییەکان لە بەغدا بکات، بۆ ئەوەی کۆدی
تایبەتی خۆی وەربگرێت، بەڵام کاندیدی تاکەکەس دەتوانێت سەردانی ئۆفیسەکان بکات".
ئەوەشی وت،
"پرۆسەکە لە 25ـی ئایارەوە دەست پی دەکات تاوەکوو 24ـی حوزەیران، هەروەها مەرجەکانی
کاندید بوون دەبێت (عێراقی بێت، 30 ساڵی تەواو کردبێت، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس
بێت یان هاوتای بەکالۆریۆس)ی هەبێت.
وتیشی، سەبارەت
بە لیستی هاوپەیمانییەکان یان لایەنە سیاسییەکان هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی و
دبلۆم رێگەیان پێدراوە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن، بەڵام تەنیا بەڕێژەی 20% نابێت زیاتر
بێت".