1136 کوردستان

پۆلیس پیرى ئاخرشەڕى دەستگیرکرد

08:33 - 06/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر  رایگەیاند، تۆمەتیارێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەى لە ژنان و کچان کردووە، ئەگەر ئەوەى لێیان داواى دەکات جێبەجێى نەکەن، وێنەى نەشیاویان بڵاودەکاتەوە.

پۆلیسى هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی ئافرەتێک سکاڵای تۆمارکرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیر کرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لە لایەن تیمەکانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان کراو دەستگیر کراو تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.


پۆلیسى هەولێر راشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارەى دەستگیریان کردووە نازناوى پیرى ئاخرشەڕى لەخۆى ناوە، لەکاتى دەستگیرکردنیدا چەند مۆبایلێکى پێگیراوە کە وێنەى نەشیاوى چەندین ژن و کچى تێدابووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن