بەبێ سڕکردن نەشتەرگەرییەكی قورس بۆ هاووڵاتییەک کرا
10:32 - 15/05/2025
زەمەن - تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند نەخۆشێک بە ناچاری بەبێ سڕکردنی گشتیی نەشتەرگەری
بۆ کرا.
لەهەواڵێكدا
بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەكە دەڵێ؛ نەشتەرگەریەكە دوێنێ چوارشەممە، 14ـی ئایاری
2025، ئەنجامدراوەو رایگەیاند: نەشتەرگەریی بۆ هاووڵاتییەکی تەمەن 88 ساڵان کراوە،
بەبێ سڕکرنی گشتی، چونکە تووشبووی نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن و جەڵتەی دڵ و
جەڵتەی مێشک و ناڕێکی دڵ بووه، بۆیە پەنایان بردووەتەوە بەر سڕکردنی دەمارەکانی
قاچی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، قاچی ئەو هاوڵاتییە دووچاری هەوکردنی زۆر و ڕەشبوون هاتبوو، (+femoral
nerve block sciatic-popliteal block) بۆیە بە ناچاری و لە ڕێگەی ئامێری سۆنارەوه،
نەشتەرگەرییەکەی بەسەرکەوتوویی بۆ كراوه.