35 جیهان

بەپەلە.. دۆناڵد ترەمپ سزاکانى سەر سوریا سوکدەکات

07:53 - 13/05/2025

زەمەن - جیهانى

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە سعودیە رایگەیاند، چانسێک دەدات بە حکومەتى نوێى سوریا و سزاکانى سەر وڵاتەکەى سوک دەکات.

 

پێشتر محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشینى سعودیە داواى لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو، چاوى بە ئەحمەد شەرع سەرۆککۆمارى حکومەتى راگوزەرى سوریا بکەوێت.

 

لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ لە سعودیە گوتى، بەمزووانە ماکۆ رۆبیو وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا و سوریا کۆدەبێتەوە و سزاکانیان لەسەر سوک دەکات، محەەمەد بن سەلمان هەردوو دەستى نا بە سنگییەوە و چەپڵەى بۆ ترەمپ لێدا وەکو ئەوەى سوپاسگوزارى بێت کە خواستەکەى هێناوەتەدى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن