پاخچەلی: پاشەکشە لە ئاشتیدا نییەو دەبێت زوو قۆناغەکان تەواو بکرێن
06:07 - 01/07/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکی مەهەپە جەختیکردەوە، پاشەکشە زیان بە هەموان دەگەیەنێت، بۆیە بە پێچەوانەوە ئەنجامەکانی لەوەی چاوەڕوان دەکرێت ترسناکتر دەبن.
دەوڵەت
باخچەلی سەرۆکی گشتیی بزوتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) لە كۆبوونەوەی
فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان رایگەیاند: دەبێت کاری جدی بکرێت بۆ ئەوەی
تورکیایەکی بێ شەڕ بێتە ئاراوە و قۆناغەکان جێبەجێ بکرێت.
وتیشی:
پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە
مامەڵە لەگەڵ ئەو هاندانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ.
باخچەلی
باسی لەوەشکردوە، پێویستە ئومێدەکان زۆربن و کەشێکی ئاشتیی زاڵ بێت لەمەدا
گەڕانەوە نییە.
سەرۆکی
مەهەپە جەختیکردەوە، پاشەکشە زیان بە هەموان دەگەیەنێت، بۆیە بە پێچەوانەوە
ئەنجامەکانی لەوەی چاوەڕوان دەکرێت ترسناکتر دەبن.