ئێران چی دەڵێ لەسەر چەكدانانی پەپەكە؟
03:50 - 13/05/2025
زەمەن:-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بڕیاری چەک دانانی پەکەکە دەڵێت: "هەنگاوێکی گرنگ بۆ رەتکردنەوەی تووندوتێژی و پتەوکردنی ئاسایش"
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک ئاشکرا کردوو ڕایگەیاند: "ئێمە راگەیێندراوی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش."
ئاماژەی بەوەشداوە، " ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و وتی: "ئێمە راگەیێندراوی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش."
بەقایی هەروەها دەڵێت: "هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا."