249 کوردستان

کارکردن بە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەستیپێکرد

02:16 - 13/05/2025

زەمەن _ هەولێر

 

 هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: لە تاقیکردنەوەی میکانیکیدا، کاتێک فێرخواز لەسەر کۆمپیوتەرەکەی دادەنیشێت، ئازادە کامە زمان هەڵبژێرێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی شۆفێری.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، هێمن محەممەد ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، بەردەوام هاووڵاتییان داواکاری بۆ مۆڵەتی نوێی شۆفێری پێشکەش دەکەن، کاتێک فێرخواز لەسەر کۆمپیوتەرەکەی دادەنیشێت، ئازادە کامە زمان هەڵبژێرێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی شۆفێری.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەی میکانیکی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی: گۆڕان لە تاقیکردنەوەی میکانیکیدا، لە زمانی کوردی تەنیا زاراوەی سۆرانی و بادینی تێیدایە لەگەڵ زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بەردەستە. کاتێک فێرخواز لەسەر کۆمپیوتەرەکەی دادەنیشێت، ئازادە کامە زمان هەڵبژێرێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی شۆفێری.

هاوکات، باس لەوەشدەکات، دوای ئەوەی ئەو فێرخوازە وانەکانی خوێند و تێیدا سەرکەوتوو بوو، ناوی دەگەڕێتەوە بەشی مۆڵەت و لەوێ نۆرەی بۆ دادەنرێت و تاقیکردنەوەی میکانیکی دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن